تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 13:27 Asia/Tehran
  • خاوەن قەڵەمێکی دیکەی کورد کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ «جەمال رەشید حەوێزی»، مامۆستاو نوسەر و شاعیری دیاری کورد لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «جەمال رەشید حەوێزی» کەسایەتیی ھەڵکەوتەی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە لەتەمەنی ٨٢ ساڵیدا  کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا «جەمال رەشید حەوێز»، نوسەرو شاعیری دیاری کورد لە بنەماڵەی دیاری کۆیە واتە حەوێزییەکان و برا گەورەی مامۆستا «کەمال رەشید» کەسایەتی سیاسی و ئەندامی  حزبی ھیوا بوو کە  لە شاڵاوی بەعس لە ساڵی١٩٦٣ شەھید کرا.

«جەمال حەوێزی» لە پەنجاکانی سەدەی رابردو دەستی دایە نوسین و لە رۆژنامەی «ژین»وە دەستی کرد بەبڵاوکردنەوەی نوسینەکانی، لەو کاتەوە تا کاتی کۆچی دوایی بەردەوام بووە لە نوسینی شیعرو وتار لە گۆڤارو رۆژنامەکان.

مامۆستا «جەمال» هەروەها برازای مێژوونووسی کۆیی «تاھیر حەوێزی»یە، لەکۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردوو واتە شەست ساڵ پێش ئێستا وەکو مامۆستا چووەتە رانیە.

ئەو نوسەرو  شاعیرەی کورد لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو جگە لە پیشەکەی خۆی، بەکامیراکەی دەستی کردووە بەکاری وێنەگرتن و وێنەیەکی بەرچاوی سەردەمەکەی خۆی بۆ نەوەکانی داهاتو ئەرشیف کردووە.

سەرپەیڤ