کتێبەکەی گەورەڕاھێنی پێشووی «ئارسێناڵ» بوو بە پڕفرۆشترین کتێب
کتێبەکەی «ئارسێن ونگر» گەورەڕاھێنی پێشووی یانەی «ئارسێناڵ» لە یەکەم حەوتەی بڵاو بوونەوەی دا لەگەڵ پێشوازیی دەگمەنی لایەنگرەکانی دا بەرەوڕوو بووەوەو توانی ڕیزی یەکەمی پێڕستی پڕفرۆشترین کتێبەکانی بریتانیا بەخۆی تەرخان بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی دەستەی فەرھەنگیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە «بوک سلێر»، کتێبی «ژیانی سوورو سپیی من» نوسینی «ئارسێن ونگر» گەورەڕاھێنی پێشووی یانەی «ئارسێناڵ» لە یەکەم حەوتەی بڵاو بوونەوەی دا ٣٥ ھەزارو ٢٦٧ بەرگی لێ فرۆشراو چووە ڕیزی پێڕستی فەرمیی ٥٠ کتێبە پرخوێنەرەکەی بریتانیا.
دوای کتێبی «ژیاننامەی من» نوسینی : ئالێکس فێرگۆسێن» گەورەڕاھێنی پێشووی یانەی «شەیتانە سوورەکان» کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ڕیزی یەکەمی پێڕستی پڕفرۆشتریت کتێبەکانی بریتانیادا بوو، ئەمە دووھەمین جارە کە گەورەڕاھێنێکی تۆپی پێ پلەی یەکەمی ئەم پێڕستە بە خۆی تەرخان دەدات.
«ئارسێن ونگر» ٧٠ ساڵان یاریزانێکی پڕۆفشناڵی پێشووترو گەورەڕاھێنی تۆپی پێی فەرانسییە کە پۆستی سەرۆکایەتیی گەشەی جیھانیی تۆپی پێی لە «فیفا»دا بە ئەستۆیە. ناوبراو کە بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ گەورەڕاھێنی یانەی «ئارسێناڵ» بووە، وەکوو کەسایەتییەکی کاریگەر و لە ڕیزی باشترین ڕاھێنەرەکانی مێژووی «لیگی دوورگە» دێتە ئەژمار.