مەلەی وەرزشوانێکی ماکۆیی بە دەست و پێی بەستراو لە گۆلی ورمێ
تشرینی یهکهم 24, 2020 12:38 Asia/Tehran
بەرپرسی کومیتەی تۆماری ڕێکۆردی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: عەلی نەسیری مەلەوانی ماکۆیی بۆ یەکەمجار لە جیهان دا بە دەست و پێی بەستراو لە گۆلی ورمێ مەلەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد ڕەنجبەر گوتیشی کرد: ئەو هەڵمەتە بۆ یەکەم جار لە جیهان لە دەریاچەیەکی سوێر بە مەودای ٥٠ مەتر ئەنجام دراوە.
ناوبراو گوتی: نەسیری ئەو مەودایەی لە یەک خولەک و ٥٠ چرکە و ٥٠ سەدی چرکە بڕیوە پێویوە و ئەگەر مەلەوانێکی دیکە تا کۆتایی ئەمساڵ نەتوانێت ڕێکۆردێکی نوێ لە گۆلی سوێر تۆمار بکات، ناوی ئەو مەلەوانە لە کتێبی ڕێکۆرددارە ئیرانییەکانی گینێس تۆمار دەکرێت.