تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 14:08 Asia/Tehran
  • بۆکسۆرێکی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران کرا

بۆکسۆرێکی کورد بانگهێشتی قۆناغی سێهەمی ئامادەیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران کرا.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەمین قۆناغی ئامادەیی هەڵبژاردنی نەتەوەیی گەورەساڵان بە ئامادەبوونی ١٠ بۆکسۆر لە کیش دەستی پێکردووە.

کادیری تەکنیکیی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران دوای چەند قۆناغ کێبڕکێ لە کۆتاییدا ١٠ بۆکسۆر بۆ خولی نوێی ڕاهێنانەکان بانگهێشت کران کە ناوی مەهدی خەسرەوی، بۆکسۆری کوردیشی تێدایە.

خەسرەوی لەگەڵ ٩ بۆکسۆری دیکە لە قۆناغی سێهەمی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵان ڕاهێنانەکانی خۆی بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری کادیری تەکنیکی ئەنجام دەدات.

شیاوی باسە کە بۆکسۆرەکانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیران خۆیان بۆ کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپیک ئامادە دەکەن کە مانگی گوڵان بە میوانداری فەڕەنسا و لە شاری پاریس بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ