تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 21:51 Asia/Tehran
  • تابلۆیەیکی 4 کیلۆمەتریی لە سلێمانی

لە کارێکی جیاوازدا ژنە هونەرمەندێکی کورد تابلۆیەک بە درێژای زیاتر لە چوار کیلۆمەتر بە جلی ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە دەنەخشێنێت.

تارا عەبدوڵا، هونەرمەند و شێوەکار، لە پڕۆژەیەکدا بەناوی "مێینە" تابلۆیەکی بە درێژای چوار هەزار و 800 مەتر دروستکردووە و لە بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی نمایشی کردووە.بە وتەی ئەو هونەرمەندە تابلۆکە لە جلوبەرگی ئەو مێینانە دروستکراوە کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە لە کوردستاندا.

تارا عەبدوڵا لەسەر پڕۆژەکەی دەڵێت، "نزیکەی 100 هەزار ژن کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە بە پارچە جلێک بەشداریان لە تابلۆکەدا کردووە".

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکردووە، تابلۆکەی گەورەترین تابلۆیە کە تا ئێستا لە کوردستان دروستکرابێت و 99 هەزار و 678 ژن کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە لە تابلۆکەدا بەشداریان کردووە.

سەرپەیڤ