تشرینی دووه‌م 04, 2020 14:57 Asia/Tehran
  • کاتی پشک ھاویشتن بۆ کێبەرکێی تۆپی پێی کچانی ئاسیا دیاری کرا

ئاھەنگی پشک ھاویشتنی قۆناغی بەرایی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی کچانی ئاسیای ٢٠٢٢ لە مانگی بەفرانباردا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ویندزور جان» سکرتێری گشتیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە ناردنی نامەیەک بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ڕایگەیاند: ئاھەنگی پشک ھاویشتنی کێبەرکێی قۆناغی بەرایی لاوان و تازەلاوانی کچانی ئاسیای ٢٠٢٢، سێھەمی بەفرانبار لە کوالالامپور بنکەی کۆنفدراسیۆنیی تۆپی پێی ئاسیا بەرپا دەکرێت.

لەنامە کل کراوەکەی«ویندزور جان» بۆ سکرتێرە گشتییەکانی فیدراسیۆنەکانی بەشداری کێبەرکێکان، کاتی بەرپاکرانی ئاھەنگی پشک ھاویشتن بۆ کێبەرکێی ژێر١٩ساڵ تەمەن، کاتژمێر٢و نیو بۆ ژێر٢٧ ساڵ تەمەنەکان کاتژمێر٤ بەکاتی خۆجێیی ڕاگەیەندراوە.

ھەروەھا قۆناغی یەکەمی بەرایی جامی گەلانی ژێر بیست ساڵی کچانی ٢٠٢٢ی ئاسیاش لە ١٣ی ڕەشەمەی ئەمساڵەوە دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ