تشرینی دووه‌م 08, 2020 09:35 Asia/Tehran
  • کلاسیکۆی ئه‌ڵمانیا لوتکه‌ی بوندس لیگای به‌خشییه‌ بایرن مونیخ

له‌ چوارچێوه‌ی کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن مونیخ سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌رانبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد.

شەوی رابردوو له‌ یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی بایرن مونیخ کرد، باڤارییه‌کان توانیان له‌ ڕووه‌کانی هونه‌ری و تاکتیکی و تاکه‌ که‌سییه‌وه‌ ئاستێکی به‌رزتر له‌ یانه‌ی خانه‌خوێ تۆماربکه‌ن و به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگیان تۆمارکرد.

گۆله‌کانی بایرن له‌ خوله‌که‌کانی 45 و 48 و 80 له‌لایه‌ن داڤید ئالابا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، لیرۆی سانێ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ڤیستیڤالینیش له‌ خوله‌که‌کانی 45 و 83 به‌ پێیه‌کانی مارکۆ ڕۆیس و ئێرلینگ هالاند‌ تۆمارکران.

سەرپەیڤ