تشرینی دووه‌م 09, 2020 00:05 Asia/Tehran
  • کرانەوەی چیای ئێڤرێست بە ڕووی شاخەوانان دوای 7 مانگ

دوای حەوت مانگ چاوەڕوانیی ، شاخەوانان بۆ جارێکی دیکە رێگەی پڕ لە شانازیی سەرکەوتن بەسەر لوتکەکانی چیای ئێڤرێستیان دەسپێکرد .

بە پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز ، حکومەتی نێپاڵ سەرباری بەرزبوونەوەی نیەرانیەکان لە پەتای کۆرۆنا مۆڵەتی ھەڵکشان بەرەو لوتکەی ئێڤرێستی بۆ ھۆگران دەرکرد . 

ئەوە لە کاتێک دایە کە بە پێی رێکارەکانی حکومەتی نێپاڵ ، گەشتیارانی بیانی بۆ چوون بو نێپاڵ دەبێ پسولەی تاقیکردنەوەی کۆرۆنا پێشکەشی پشکێنەران بکەن . 

جیا لەوە رودا تامانگ بەڕێوەبەری گشتیی دێپارتمانی گەشتیاریی نێپاڵ گوتی ، ئێستا تەنیا ئەو شاخەوانانەی کە پێشتر  مۆڵەتیان وەرگرتووە دەتوانن بچنە نێپاڵ . 

نێپاڵ شوێنی ھەڵکەوتنی 8 حاڵەت لە 14 چیای بەرزی جیھانە کە ئێڤرێست یەکێک لەوانە . 

سەرپەیڤ