تشرینی دووه‌م 10, 2020 05:22 Asia/Tehran
  • مۆزەخانەی نیشتیمانیی «خاویار» لە ئێراندا دادەمەزرێت

مۆزەخانەی نیشتیمانیی«خاویار» بە ھاو.کاریی ڕێکخراوەی زانستی، فێرکاری و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان «یۆنێسکۆ» دادەمەزرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی میھر، بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکاریی نێوان کۆمپانیای پسپۆڕیی خزمەتگوزاریی کشت و کاڵ و لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆ_ئێران ، تەبایی نامەی دامەزرانی مۆزەخانەی نیشتیمانیی «خاویاری ئێران» بە ھاوکاری «یۆنێسکۆ» واژۆ کرا.

بە پێی ئەم تەبایی نامەیەیە ھەردوک لا لە بوارەکانی دامەزراندنی مۆزەخانەی نیشتیمانیی «خاویار»ی ئێران لە بەندەری کیانشاری پارێزگای گێڵان لە باکووری ئێران، ڕێکخستن لە بواری پرسە نێونەتەوەییەکان بە تەوەری خاویارو ئامادە کردنی بەرنامەی مێژووی زارەکیی خاویاری دەریای خەزەر ھاوکاریی دەکەن.

ئێران یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەرھەمھێنی خاویارە.

سەرپەیڤ