ئامادە بوونی شەش ئێرانی لە لێژنەکانی کۆنفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا
شەش ئێرانی وەکو ئەندامانی لێژنە جۆربەجۆرەکانی کۆنفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا ھەڵبژێردران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەڵبژاردنی لێژنە جۆربەجۆرەکانی کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا بەرپا کراو تەواوی ئەو ئێرانیانەی کە خۆیانیان بۆ ئەندامەتی لەم لێژنەگەلە پاڵاوت بوو، بە ئامانجی خۆیان گەییشتن.
ئەو ئێرانیانەی کە لە ئێستادا بوونەتە ئەندامی لێژنەکانی کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا بریتین لە، «فەرھاد شاھمیری» داوەری نێونەتەوەیی ئێران ئەندامی لێژنەی داوەران، «مەھدی ئیسلامی» بەرپرسی خەزنەی فیدراسیۆن و ئەندامی لێژنەی دراڤی، «مەسعود یەزدانپەناە» داوەری نێونەتەوەیی و ئەندامی لێژنەی کێبەرکێ و ھەروەھا «کەسرا غەفوری» سەرۆکی پێشووی لێژنەی کەناراویی فیدراسیۆنی لێژنەی کەناراویی کۆنفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا.
«مەحمود ئەفشار دوست» سکرتێری پێشووی فسدراسیۆن و «غوڵامڕەزا نەورۆزی» سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی پزیشکی_وەرزشی و لێژنەی پزیشکیی فیدراسیۆنی باڵەش لە پۆستەکانی خۆیاندا وەکو ئەندامی لێژنەی ڕاھێنەران و لێژنەی پزیشکیی کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا مانەوە.
ئینجا «سەعید درەخشەندە»ش کە بەرلەمە ئەندامی لێژنەی کێبەرکێکانی ئەم دامەزراوە ئاسیاییە بوو، لە بەر تێپەڕین لە مەرجی تەمەنی یاسایی، وازی لە پۆستەکەی سێنا، بەڵام بە ئامادە بوونی «یەزدانپەناە» ئێران ھەروا نوێنەرێکی لەم لێژنەیەدا دەبێت.