تشرینی دووه‌م 11, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • کێبەرکێکانی زۆران لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوە ناچێت

لە سەر بڕیاری یەکێتیی جیھانیی زۆران، کێبەرکێی جیھانیی تەمەنداران لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوە ناچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فیدراسیۆنی زۆران، بەرلەمە بڕیار وابوو کە کێبەرکێی زۆرانی تەمەندارانی جیھان ڕۆژانی ١٢ ھەتا ٢٠ی دیسامبەر لە شاری بلگرادی سیربستان بەڕێوە بچێت کە یەکێتیی جیھانیی زۆران بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی دا.

یەکێتیی جیھانیی زۆران بە نیازە کێبەرکێکان بە شێوازێکی تازەو بە ناوی جامی جیھانی و بە شێوەی تاکەکەسی بەڕێوە بەرێت کە شێوازی بەرپاکرانی ئەم کێبەرکێیانە بەم زووانە لە لایەن یەکێتیی جیھانیی ھۆزانەوە ڕادەگەیەندرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرلەمە چەندین وڵات لەوانە ، ئەمریکاو ژاپۆن و کازاخستان و کوبا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشداری کردن لەم کێبەرکێیانە کشا بوونەوە.

سەرپەیڤ