یەکسان بوونێک کە بردنەوە دەھاتە ئەژمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389020-یەکسان_بوونێک_کە_بردنەوە_دەھاتە_ئەژمار
لە خولەکی ٩٤ دا گوڵێک تۆمار کرا و دەرەنجامی یارییەکەی کرد بە یەکسان، بەڵام یەکسان بوونێک کە بۆ یایزانانی یانەی «سلێمانی» وەک بردنەوە دەھاتە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2020 12:05 Asia/Tehran
  • یەکسان بوونێک کە بردنەوە دەھاتە ئەژمار

لە خولەکی ٩٤ دا گوڵێک تۆمار کرا و دەرەنجامی یارییەکەی کرد بە یەکسان، بەڵام یەکسان بوونێک کە بۆ یایزانانی یانەی «سلێمانی» وەک بردنەوە دەھاتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، ‎لە دووھەم یاریی پاڵاوتنەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق، «یانەی سلێمانی» لە یاریگای تایبەتی خۆی پێشوازی لە یانەی «پێشمەرگەی سلێمانی» کرد.

لەم یارییەدا ‎تایمی یەکەم بە یەکسانبونی هەردوولا بە بێگۆڵ کۆتایی هات. ‎لە تایمی دووھەمدا هەرچەندە «پێشمەرگەی سلێمانی» دەستپێشخەری کرد و گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام لە دوا چرکەی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٤ «زەید محەمەد» گۆڵی بەرامبەری سلێمانی تۆمار کردەوە و لە ئەنجام دا ‎یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات. ‎ئەو یەکسان بوونەش بۆ یایزانانی «سلێمانی» وەک بردنەوە دەھاتە ئەژمار، چونکە تیپەکە لە سەرەتای دروستبوندایە و زۆربەی یاریزانەکان لە تیپی لاوان و ئەکادیمیای یانەی سلێمانیەوە سەرخراون بۆ تیپی یەکەم.

‎بەو یەکسان بوونە یانەی سلێمانی خاڵەکانی کردە چوار خاڵ و بەهاوبەشی لەگەڵ «سیروانی نوێ» و «نەورۆز» و «پێشمەرگەی سلێمانی» پلەکانی یەکەم تا چوارەمیان گرت کە ئەم سیانەی کۆتاییش خاوەنی چوار خاڵن.