تشرینی دووه‌م 12, 2020 12:35 Asia/Tehran
  • حەوت گۆڵ مەودای نێوان «ڕۆناڵدۆ» ھەتا «عەلی دایی»یە

کاپیتانی تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگال حەوت گۆڵی ماوە ھەتا شکاندنی ڕەچەی «عەلی دایی» یاریزانی ھەڵکەوتەی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی پۆرتۆگال شەوی ڕابردوو لە کێبەرکێیەکی دۆستانەدا بۆ «ئاندۆرا» چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی حەوت بە سیفر یارییەکەی بردەوە.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» لە خولەکی ٨٥ دا یەکێک لە گۆڵەکانی ئەم یارییەی بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد و بەم چەشنە ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە ١٠٢ گۆڵ.

«عەلی دایی» یاریزانی ناوداری ئێرانیش ھەتا ئێستا بە تۆمار کردنی ١٠٩ گۆڵ بووەتە باشترین گۆڵکاری نیشتیمانی لە مێژووی تۆپی پێی جیھاندا و لە ئێستادا «ڕۆناڵدۆ » دەبێ حەوت گۆڵی دیکە تۆمار کات ھەتا بتوانێ خۆی بگەیەنێتە ئەم ئەفسانەیەی تۆپی پێی ئێران.

پۆرتۆگال لە ڕۆژانی شەممەو سێ شەممەی داھاتوو لە لیگی گەلانی ئەورووپادا بۆ فەرەنساو کۆرۆڤاسی پاڵەوان و جێگری پاڵەوانی مۆندیاڵی ٢٠١٨ دەچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ