تشرینی دووه‌م 12, 2020 12:52 Asia/Tehran
  • یانەی «نەورۆز»ی سلێمانی یاریزانی تازە دەھێنێت

یانەی «نەورۆز»ی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھێزمەند کردنی تیپەکەی یاریزانێکی تازە ڕادەکێشێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وە رزشییەکانی ھەرێمی کوردستان،یانه‌ى «نه‌ورۆز»ی شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستى تۆکمه‌کردنى پێکهاته‌که‌ى بۆ خوله‌کانى کوردستان و عێراق و جامى عێراق، یاریزانێکى به‌ ئه‌زموون دەگوازێتەوە بۆ نێو ریزه‌کانى خۆی.

لەم پەیوەندییەدا ئەم یانەیە لە په‌ره‌ى فەرمیی خۆی لە ‌ فه‌یسبووک دا ڕایگەیاندووە: به‌ سه‌رکه‌وتوویى گرێبه‌ستى گواستنەوەی «هه‌ڵمه‌ت عادل» بۆ ریزه‌کانى یانه‌کایان واژۆ کردووه‌و له‌مه‌ودوا ئه‌و یاریزانه‌ درێسى یانه‌ پاڵه‌وانه‌که‌ى ھەرێمی کوردستان لەبەر دەکات.

«هه‌ڵمه‌ت عادل» یه‌کێکه‌ له‌ یاریزانه‌ دیاره‌کانى ھەرێمی کوردستان و پێشتر له‌ ریزه‌کانى یانه‌ى «سیروانى نوێ» و «پێشمه‌رگه»‌و «سلێمانى» و «به‌حرى» و «شێروانه‌» یاری کردووه‌ .

یانه‌ى «نه‌ورۆز»ی شاری سلێمانی بەنیازە بە ھێنانی ئەم یاریزانە تازەیە گۆڕانێکی تازە لە ڕیزەکانی دا بەدی بێنێت.

سەرپەیڤ