تشرینی دووه‌م 13, 2020 11:53 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران شکستی بە بۆسنی ھێنا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی توانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی بۆسنی و ھێرزەگۆڤین ببەزێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تیپەکانی نیشتیمانیی ئێران و بۆسنی و ھێرزەگۆڤین لە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران لە کێبەرکێیەکی دۆستانەدا لە وەرزشگای « ئاسیم فەرھاتوڤیچ»ی شاری سارایۆڤۆی پێتەختی بۆسنی چوونە مەیدانەوە کە ئەم یارییە بە دەرەنجامی دوو بە سیفر بە قازانجی ئێران کۆتایی ھات.

«کاوە ڕەزایی» و« مەھدی قائیدی» گۆڵەکانی ئەم یارییەیان بە قازانجی ئێران و بە ناوی خۆیانەوە نەخشاند.

ماڵپەڕی «سپۆرت_١»ی بۆسنی دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ستایش کردنی چالاکیی باشس یاریزانانی ئێرانی نووسی: یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی بۆسنی تەنانەت دنەشیانتوانی ھەلێکی گۆڵکاری لە سەر دەروازەی ئێران بڕەخسێنن.

سەرپەیڤ