تشرینی دووه‌م 14, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • کۆمەڵە شێعری کوردیی

بڵاوگەی سەرانە، کۆمەڵە شێعرێکی کوردی کەلهوڕیی بە ناوی سروە لە نووسی ئێران عەلیکەرەمی شاعێری کرماشانی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کتێبە چوار بەشی هەیە، بەشی یەکەم ٣٦ غەزەڵ، بەشی دووهەم ٦ غەزەڵ بە مولەمەع، بەشی سێهەم ٥٧ چوار خشتەکی و بەشی چوارەم پێنج شێعری ئازادە کە بە زاراوەی کەلهوڕی هۆنراونەوە.

ئێران عەلیکەرەمی لەدایک بووی ١٣٣٩ لە گێڵان غەربە کە جگە لەو بەرهەمە نوێیە، کۆمەڵە شێعرێکی فارسی بە ناوی سولالە، کۆمەڵەیەکی دوو بەیتی فارسی بە ناوی ترایف و کۆمەڵە مەسنەویەکی کوردی بە ناوی "تێرمە"شی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

سەرپەیڤ