دوای ئەستەنبۆڵ،شانۆی کوردی Bêrû لە شانلی ئۆرفا قەدەغە کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i389161-دوای_ئەستەنبۆڵ_شانۆی_کوردی_bêrû_لە_شانلی_ئۆرفا_قەدەغە_کرا
بەڕێوەچوونی شانۆی کوردی Bêrû لە پارێزگای شانلی ئۆرفا بۆ ماوەیەکی نادیار لە لایەن ئیدارەی ئەو پارێزگاوە قەدەغە ڕاگەیێندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2020 16:20 Asia/Tehran
  • دوای ئەستەنبۆڵ،شانۆی کوردی Bêrû لە شانلی ئۆرفا قەدەغە کرا

بەڕێوەچوونی شانۆی کوردی Bêrû لە پارێزگای شانلی ئۆرفا بۆ ماوەیەکی نادیار لە لایەن ئیدارەی ئەو پارێزگاوە قەدەغە ڕاگەیێندرا.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە بەڕێوە چوونی شانۆی کوردی بێروو لە شاری ئەستەنبۆڵ لە لایەن ئیدارەی پارێزگاوە بە بیانووی پڕوپاگەندا بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان قەدەغە کرا، هەواڵەکان باس لە قەدەغە کرانی ئەو شانۆیە لە شاری شانلی ئۆرفا لە لایەن ئیدارەی پارێزگای ئەو پارێزگا کوردنشینە دەکەن.

شانۆی کوردی بێروو کە بڕیار بوو لە ڕێکەوتی ١٤ ی نۆڤەمبەر لە هۆڵی تاهیر ئەلچی شاری ئورفا بەڕێوە بچێت لە ڕاگەیێندراوێکدا لەلایەن ئیدارەی پارێزگای شانلی ئۆرفاوە قودەغە کرا.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا بەڕێوە چوونی ئەو شانۆیە بۆ ماوەیەکی نادیار لە سەرجەم شارەکانی پارێزگای شانلی ئۆرفا قەدەغە کراوە و ئەو گرووپە مافی بەڕێوە بردنی شانۆیان لە هیچ ناوچەیەکی ئەو پارێزگایەیان نابێت.