17 مەدالیای رەنگاڕەنگ بۆ ھەڵبژاردەی پۆمسەی ئێران لە پێشبڕکێ ئۆنلاینەکانی ئاسیا
تشرینی دووهم 15, 2020 09:16 Asia/Tehran
یاریزانانی نیشتمانیی پۆمسەی ئێران لەپێشبڕکێ ئۆنلاینەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە 17 مەدالیای رەنگاڕەنگ گەیشتن .
پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی پۆمسەی ئاسیا لە 12 تا 14 ی نوامبر بەشێوەی ئۆنلاین لە دوو بەشی تاکەکەسی ستاندارد و داھێنەرانە بەڕێوەچوو کە ھەر وڵاتێک لەھەر تەمەنێک دا دەیتوانی لانیکەم دوو وەرزشکاری تێدا ھەبێ .
لەم پێشبڕکێیەدا ھەڵبژاردەی پۆمسەی ئێران بە وەدەسھێنانی مەدالێکی زێڕ ، 5 زیو و 11 برۆنز کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا .
سەکینە ھوشەنگیی ماھیر تاکە مادالیای زێڕی ئێرانی بردەوە .