درەوشانەوەی ناوبژیوانێکی کورد لە ئاستی جیهان
تشرینی دووهم 15, 2020 12:44 Asia/Tehran
بەرپرسی ئیدارەی وەرزش و لاوانی پارێزگەی کوردستان باسی تۆماری ناوی ئارمان ئەسعەدی یاریدەدەری ناوبژیوانی سەرکەوتووی پارێزگاکە لە لیستی نێودەوڵەتی ئێران دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جەولایی ڕایگەیاند: بەختەوەرانە ناوبژیوانانی کوردستانی لە بواری تۆپی پێ، تۆپی پێی ناو هۆڵ و تۆپی پێی کەنار، لە ساڵانی دوایی درەوشاونەتەوە.پار
جەولایی وتیشی: فیدراسیۆنی تۆپی پێ، ڕیزبەندی کۆتایی ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەکانی ئێرانی لەو بوارانە لە بەشێ خانمان و پیاوان بۆ ساڵی ٢٠٢١ڕاگەیاندووە.
بە وتەی ناوبراو، بەختەوەرانە ناوی ئارمان ئەسعەدی یاریدەدەری ناوبژیوانی کوردستانیش لە ئەو لیستەدا دەبینرێت.