تشرینی دووه‌م 16, 2020 12:25 Asia/Tehran
  • بەلژیک سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر ئینگلتەرا تۆمارکرد

لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی دوەم هەڵبژاردەی بەلژیک هەڵبژاردەی بەلژیک لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

 

لە نیوەی یەکەم و لە خولەکی 10ی یارییەکەدا یوری تیلیمانس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی 24ی یارییەکەدا درایس مارتینێز گۆڵی دوەمی بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا تۆمارکرد و یارییەکەشیان بەو ئەنجامە بردەوە.

دوای ئەنجامدانی ئەم یارییە ئینگلتەرا هیوای لەدەستدا بۆ گەیشتن بە قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵەوانێتیەکە و بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدایە و بەلجیکاش بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی یەکەمی گرتوە و دانیمارکیش بە 10 لە پلەی دوەمدایە.

سەرپەیڤ