گۆڵپارێزی ئێرانی ، باشترین یاریزانی رۆژاوای ئاسیا لە روانگەی ھاندەرانەوە
تشرینی دووهم 18, 2020 14:41 Asia/Tehran
گۆڵپارێزی یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران وەک باشترین یاریزانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا ھەڵبژێردرا .
کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا یانەی ھەڵبژێردراوی خۆی لە ناوچەی رۆژاوا لە روانگەی ھاندەرانەوە دیاری کرد .
لەم ھەڵبژاردنەدا 6 یاریزان لە پێرسپۆلیس و سێ یاریزان لە ئیستقلالی ئێران بەشدار بوون .
حامیدی لەک گۆڵپارێزی یانەی پێرسپۆلیس بە وەدەسھێنانی زیاتر لە سەتی 41 ی دەنگەکان وەک باشترین یاریزانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا ھەڵبژێردرا .