ھەولێر گەییشتە قۆناغی شانرە
تاوێک بۆ ڕێزنان لە یادی پارێزگاری کۆچکردووی ھەولێر وەستان و ئینجا یارییەکەیلان دەست پێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لەمیدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ٣٢ی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆیدا مێوانداریی لە « یانەی نەفت»ی میسانی کرد.
سەرەتا پێش دەسپێکردنی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە خولەکێک بۆ ڕێزنان لە یادی «دکتۆر فرسەت سۆفی» پارێزگاری کۆچکردووی ھەولێر وەستان و ئینجا یارییەکەیان دەست پێ کرد.
لە یارییەکەدا لە کاتی یاسایی هەردووگ یانەکە بەبێ گۆڵ یەکسان ھاتنەوە، بەڵام لە لێدانی یەکلایی سزادا یانەی هەولێر توانی بەئەنجامی سێ بە یەک کێبەرکێکە بەلای خۆی دا بشکێنێتەوە و بگاتە قۆناخی شانزەی پاڵەوانێتییەکە.
وا بریارە لە قۆناخی شانزەدا یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی «زەورا».