ھونەرمەندی بواری دۆبلە و ئەکتەری دێرینی سینەمای ئێران بە ھۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
تشرینی دووهم 22, 2020 17:35 Asia/Tehran
چەنگیز جەلیلوەند ھونەرمەند و دۆبلۆری دێرینی سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران بە ھۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، چەنگێز جەلیلوەند کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە تووشی کۆرۆنا ببوو ، رۆژی یەکشەممە لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
جەلیلوەند بە دۆبلەکردنی دەنگی ئەکتەرە بەنێوبانگەکان لە سینەمای ئێران بە قوڕگ زێڕین بەنێوبانگ بوو .