کانونی یه‌که‌م 01, 2020 22:10 Asia/Tehran
  • داھێنانی مامۆستای ئێرانیی زانکۆی «ئەکسفۆرد»

خەڵاتی داھێنانی ساڵی بریتانیا بەخشرایە خاتوو «سپێدە چەکاوە» مامۆستای ئێرانیی زانکۆی «ئەکسفۆرد».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس»، خەڵاتی ساڵی داھێنان لە بەشی ئافرەتان لە بریتانیا  بەخشرایە خاتوونی دکتۆر «سپێدە چەکاوە» مامۆستای ئێرانیی زانکۆی ئەکسفۆرد بۆ داھێنانی لە بواری تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەکان.

لەم بارەیەوە  دکتۆر «سپێدە چەکاوە» وتوویەتی: بوونی زمانێکی ھاوبەش لە  ڕووی پەیوەندیی کۆمەڵایەتییەوە گەلێک پێویستە، بە تایبەت لە جیھانی سەردەم دا کە زیاتر لە ھەر چاخێکی دیکە بەستێن بۆ پەیوەندیی خەڵک لە وڵاتانی جۆربەجۆر لە گەڵ یەکتر لە ڕێگای ئامێری پەیوەندی گرتنەوە خۆش کراوە.

ناوبراو لە بارەی بارستاییەکانی داھێنانەکەیەوە وتوویەتی: «پیکسێڵ چەت_Pixsel chat» لە ئێستادا زیاتر لە سەد زمان دەگرێتەوە و بە ھۆیەوە خەڵک دەتوانن بە ھەرکام لەو زمانانە پێکەوە بدوێن و قسەی کەسانی دیکەش بەو زمانەی کە پێی شارەزان ببیسن.

مامۆستا «چەکاوە» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەم سیستێمە بۆ بەرەی پێنجەمی تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەکان ناسزاو بە «فایڤ جی_ ۵ G» دیزاین کراوە، وتیشی: بە تەشەنا سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارھێنرانی نەرم ئامێرەکانی «زووم» و «سکایپ» پەرەی سەندووە، بەڵام ئەم تەکنۆلۆژیاگەلە لە چاو «پیکسێڵ چەت» لاوازە، چونکو لەم کەناڵانە دا بەس بە زمانێکی ھاوبەش دەکرێ کەڵک لە کۆنفرانسەکان وەربگیردرێت، کەچی بەکار ھێنانی «پیکسێڵ چەت» ئەم دەرفەتە بۆ بەکارھێن دەڕەخسێنێ کە بە زمانی خۆی قسە بکات و خەڵک بە زمانی خۆیان بیبیسن و بە پێچەوانەشەوە قسەی خەڵکانی دیکەی لە زمانی جۆربەجۆرەوە بۆ وەردەگێڕێتە سەر زمانی خۆی.

خاتوو«چەکاوە» لەبارەی ڕادەی ھەڵەکردنی ئەم نەرم ئامێرە لە وەرگێڕانیش دا وتوویەتی: بە سەرنجدانی ئەوەی کە بۆ چێکردنی نەرم ئامێرەکە لە زیرەکیی دەستکرد_کە خۆی لەخۆی دا توانای فێربوونیشی ھەیە_کەڵک وەرگیراوە، لەو زمانانەدا کە زۆر بەکار دێن وەکو ئینگلیسی و چینی و ڕووسی و ھتد... ئاستی دروست بوونی وەرگێڕانەکە گەلێک لەسەرەوەیەو نزیکەی لەسەدا ٩٨ـە.

داھێنانەکەی ئەم مامۆستا ئێرانییەی زانکۆی «ئەکسفۆزد»و ھاووێنەکانی لەوانەیە لە داھاتوویەکی نزیک دا شۆڕشێک لە پەیوەندی و ھەڵس و کەوتی جیھانیی مرۆڤەکاندا بەدی بێنێ. 

سەرپەیڤ