پووران درەخشەندە خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گلۆباڵ"ی هیندستانی بەدەستهێنا
سینەماکاری کورد خاتوو "پووران درەخشەندە" لەبەر هەوڵی ڕاستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواری سینەما و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ خەڵک؛ خەڵاتی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گلۆباڵ" لە وڵاتی هیندستانی بەدەستهێنا.
سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گلۆباڵ" Global بە بەرهەمی سینەماکارانی 80 وڵاتی جیهان؛ لە ڕۆژانی 26 تا 28ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی ئۆنلاین لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو و خانمە سینەماکاری کرماشانی "پووران درەخشەندە" دەرهێنەریی بە ئەزموون و ناوداری سینەمای کوردستان و ئێران کە بە هەموو بەرهەمە بڵنیدە سینەماییەکانییەوە لەم ڕووداوە سینەماییەدا بەشداریی کرد، لەبەرهەوڵی ڕاستگۆیانەی لە ماوەی ساڵانێکی بەردەوام کار لە بواری سینەما و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ خەڵک؛ خەڵاتی ئەم خولەی فێستیڤاڵی بۆخۆی مسۆگەر کرد.
ڕێوڕەسمی کۆتایی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گلۆباڵ"، ڕۆژی هەینی 27ی نۆڤەمبەری 2020 لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو و خەڵاتەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە سەر بەرەوەەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان دابەشکرا.
خاتوو "پووران درەخشەندە" لە ئێستادا، لە قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی «بێدەنگ! کوڕەکان ناگرین» دایە؛ کە بە هاوڕێیەتی لەگەڵ ستافە پڕۆفشناڵەکەی لە باروودۆخێکی گونجاو و بە ڕچاوگرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان، بە زووترین کات دەست بە وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە دەکەن.