وه‌رزێکى نوێى خولى نایابى تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کات
کانونی یه‌که‌م 03, 2020 15:15 Asia/Tehran
بە درێژایی یارییەکان ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو دەکرێت و یارییەکان بە بێ ئامادە بوونی ھاندەر بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، به ئه‌نجامدانى حه‌وت یارى له یاریگه جیاوازه‌کانى ھەرێمی کوردستان ، ھەرێم ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه وه‌رزێکى نوێى خولى یانه نایابه‌کانى کوردستان بە خۆیەوە دەبینێت.
ئه‌م وه‌رزه تیپه‌کان دابه‌شى دوو کۆمه‌ڵه کراون ، پاش کشانه‌وه‌ى یانه‌ى زێره‌ڤانى تیپه‌کان بوونه پانزه تیپ و یارییه‌کانیش به شێوازى چوون و هاتن به‌رێوه‌ده‌چن.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی کۆڕۆنا، یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچن و لە هەر یارییەک لە یاریگە و لە هۆڵە وەرزشییەکانیش هاندەر ئامادەبێت، یانەکان بەرپرسیار دەبن.