کانونی یه‌که‌م 04, 2020 14:16 Asia/Tehran
  • دادگەی داوەری کردنی وەرزش، داخوازیی ڕاگەییشتنی خێرا بە سکاڵاکەی «ئەلنەسر» دژی «پێرسپۆلیس»ی رەت کردەوە

دوابەدوای نەیارەتیی یانەی «پێرسپۆلیس» لەمەڕ ڕاگەییشتنی خێرا بە سکاڵاکەی یانەی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان و ڕاگەیەندرانی ئەم بابەتە بە دادگەی داوەری کردنی وەرزش «کاس»، ڕاگەییشتن بەم دۆسیەیە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دادگەکە لە چوارچێوەی خێرا ھێنرایە دەرەوەو بڕیارە بەشێوەیەکی ئاسایی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» وێڕای بە  پاڵەوان بوونی لە ناوچەی ڕۆژئاوای لیگی پاڵەوانانی ئاسیا، بووەتە فیناڵیستی ئەم کێبەرکێیانەو دەبێ لە ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەزدا بۆ پاڵەوانی ناوچەی ڕۆژئاوا بچێتە مەیدانەوە.

جلسوورەکانی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکە دا، «ئەلنەسر»ی عەرەبستانی بەزاند. «ئەلنەسر»یش ڕدەستبەجێ دوای ئەو دۆڕانەی لە ھەمبەر «پێرسپۆلیس» دۆسیەی سکاڵای دژی ئەم تیپەی بردە لای کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا.

بانگەشەی ئەم یانەیەی عەرەبستان ئەمە بوو کە گوایە پەنجەرەی گواستنەوەکانی «پێرسپۆلیس» بە بڕیاری «فیفا» داخراوەو ئەم تیپە بۆی نەبووە کەڵک لە یاریزانە تازەکانی وەربگرێت، سکاڵاکەی «ئەلنەسر» ھەتا ئێستا دوو جار ڕەت کراوەتەوەو ئەمەش جاری سێھەمە کە بە قسەی ناکرێت.

سەرپەیڤ