کانونی یه‌که‌م 04, 2020 14:35 Asia/Tehran
  • عێراق لە ساڵی داھاتوودا میوانداریی لە کوێت دەکات

هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانىی کوێت له‌ یه‌که‌م مانگى ساڵى داهاتوو بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌کى دۆستانه‌ سه‌ردانى پارێزگاى به‌سره‌ى باشوورى عێراق ده‌کات .

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«باسل گۆرگیس»، به‌رێوه‌به‌رى بەشی هونه‌ریى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووه‌ کە، یه‌کێتیی تۆپى پێى کوێت ئیمه‌یلێکى ئه‌لیکترۆنیى ئاراسته‌ کردون و تێیدا باسی ئەوەی کردووە کە‌ له‌ رۆژى ٢٧ـى مانگى یه‌کى ساڵى ٢٠٢١ بە شێوەی دۆستانه‌ له‌ یاریگه‌ى به‌سره‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاری ده‌که‌ن .

با ئەوەش بوترێت کە بریاره‌ له‌ مانگى ئازارى ساڵى داهاتووش عێراق له‌ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌کانى جامى جیهانى و جامى ئاسیا به‌رامبه‌ر «هۆنک کۆنگ» یاری بکات .

سەرپەیڤ