ناوی یاریگاکەی ناپۆلی گۆڕدرا بۆ مارادۆنا
سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی ناپۆلی لە ئیتالیا ڕایگه‌یاند، ناوی یاریگای یانه‌ی ناپۆلی به‌فه‌رمی له یاریگای سان پاولۆوه گۆڕدراوه بۆ یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا وه‌ک ڕێزلێنان له گیانی ئه‌فسانه‌که‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین که یازده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی و به جه‌ڵته‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد.
شاره‌وانی ناپۆلی له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند که له‌سه‌ر پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌ی لویجی دی ماجیستریس سه‌رۆکی شاره‌وانی ناپۆلی و به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که ناوی یاریگای یانه‌ی ناپۆلی گۆڕدرا بۆ یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا.
جێگای باسه مارادۆنا له لایه‌ن ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌کی تایبه‌تی له لایه‌ن هانده‌رانی ناپۆلی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی حه‌وت وه‌رز له ڕیزی یانه‌که یاری کردووه‌و له ڕیزه‌کانیدا.
دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا‌و نازناوێکی جامی ئیتاڵیا‌و نازناوێکی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا‌و نازناوێکی جامی یه‌کێتی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه .