کانونی یه‌که‌م 06, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • گیانلەدەستدانی کیژە پزشکێکی بلیمەتی کورد بەهۆی کۆرۆنا

شیوا فەریدی کیژە پزیشکی بلیمەتی کامیارانی و کەسی سێهەمی تاقیکاری سەرتاسەریی ئێران لە ساڵی ١٣٨٩ ڕۆژی ھەینی بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

شیوا فەریدی خوێندکاری بواری پسپۆڕیی چاوو خاوەنی پلەی سێهەمی تاقیکاری سەرتاسەریی ئێران بوو. 

ھادی ئەڵڵا وەیسی بەڕێوەبەری پەروەردە و بارھێنانی شاری کامیاران ، لەمبارەوە گوتی : کۆچکردوو خاتو شیوا فەریدی لە تاران خزمەتی پزیشکیی ئەنجام ئەدا و لە سەردەمی خوێندن دا یەکێک لە بلیمەت و ھەڵکەوتەکانی ئێران بوو . 

گیان لەدەستدانی ئەم کیژە بیلمەتە کوردە دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دا ھەبووە . 

 

سەرپەیڤ