کانونی یه‌که‌م 07, 2020 11:01 Asia/Tehran
  • تاتنهام بوو بە براوەی دێربی باکوری لەندەن

یانەی تاتنهام بە سەرکەوتن بەسەر ئارسێنالدا جارێکی سەرووی خشتەی پلە نایابەکانی ئینگلیزی بەخۆ تەرخان دا.

لە درێژەی یاریەکانی خولی نایابی ئینگلیز چەند یاریی بەڕێوە چوو کە لە یەکێک لەواندا یانەی تاتنهام هاتسپەر لەماڵدا و لەکاتێکدا کە ژمارێکی کەمی هەوادارانی لە یاریگە دەبینی، کەوتە ڕکابەریی لەگەڵ تیمی ئارسێنالدا و بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

سۆن هیونگ مین ی کۆریایی توانی بە لێدانی شوتێکی جوان لە نیوەی یەکەمی یاریەکە، گۆڵی یەکەم بۆ یانەی تاتنهام تۆمار بکا.

ئەو یاریزانە لە نیوەی یەکەمیشدا بە دانی پاس بە هەری کین بووە هۆ هەتا دووهەم گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکرێ و بەم چەشنە وەک سەرکەوتووترین تۆمارکەری گۆڵی داربی باکوری لەندەن دەسنیشان کرا. یانەی تاتنهام بەسەرکەوتن لەو یاریەدا جارێکی دیکە سەرووی خشتەی پلەی نایابی ئینگلیزی بەخۆ تەرخان دا.

لە درێژەی یاریەکانی حەفتەدا، یانەی لیڤرپول لەگەڵ  یانەی ولورهمپتۆن یاریی دەکا.

تاتنهام لە یاریی دواتری خۆیدا لەلیگی ئوروپا لەگەڵ  یانەی ئانتورپ دەکەوێتە ململانێ

سەرپەیڤ