کانونی یه‌که‌م 08, 2020 15:18 Asia/Tehran
  • سەرۆکی شارەوانیی تاران: پێرسپۆلیس بە دەستی پڕ لە فیناڵی ئاسیا دەگەڕێتەوە

سەرۆکی شارەوانیی تاران کە ئەمڕۆ سێ شەممە ئامادەی شوێنی پرۆڤەکردنی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس ببوو ، ڕایگەیاند: بەو خیرەتەی کە لە یاریزانانی پێرسپۆلیس بەدیم کرد، وادیارە ئەم تیپە بە دەستی پڕ لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دەگەڕێتەوە.

«پیروز حەناچی» سەرۆکی شارەوانیی تاران دوای ئامادە بوونی لە کاتی پرۆڤەکردنی ئەمڕۆی پێرسپۆلیس، وتی: لە پشتی خودا پێرسپۆلیس بە نوێنەرایەتی لە لایەن یانەکانی دیکەی ئێرانەوە لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا بەشداریی دەکات. ئێمەش بەشداریی پرۆڤەکانی ئەمڕۆی تیپەکەمان کرد ھەتا دەستخۆشی لە کادێرانی ھونەری و یاریزانان بکەین، بۆ نوێنەری جەماوەری ئێران ئاواتی سەرکەوتن دەخوازم و بەھیوام سەرکەوتووانە بگەڕێنەوە.

حەناچی لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە چەندە بەھیوای پێرسپۆلیس ببێتە پاڵەوان وتی: چەنسی ململانێ لە سەرەوەیە، ھیوام بە ئازایەتی و خیرەتی کوڕەکانەو لام وایە سەرۆک شارەوانییەکانی دیکەش پێیان خۆشبووە کە یارمەتیی ھەردووک تیپە ناودارەکەی پێتەخت بدەن، چونکو سەرنجی تەواوی ئێران لە سەر ھەردووک تیپەکەی پێتەخت چڕبووەتەوەو ھەمووان چاوەڕوانن سەرکەوتن بۆ وڵات تۆمار کەن.

تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەز بەرەو قەتەر وەڕێ دەکەوێت. جلسوورەکانی ئێران ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز لە فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە وەرزشگای «ئەلجنوب»ی دەوحە بۆ نوێنەرەکەی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دەچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ