«مارادۆنا» لە سەر دراڤی ھەزار پێزۆیی ئەرژەنتین دەبێتە ھەرماو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390153-مارادۆنا_لە_سەر_دراڤی_ھەزار_پێزۆیی_ئەرژەنتین_دەبێتە_ھەرماو
سێناتۆرێکی ئەرژەنتینی پێشنیاری چاپ کرانی وێنەی «دییەگۆ مارادۆنا» ئەفسانەی کۆچکردووی تۆپی پێی ئەرژەتنینی لە سەر دراڤە تازەکانی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 08:51 Asia/Tehran
  • «مارادۆنا» لە سەر دراڤی ھەزار پێزۆیی ئەرژەنتین دەبێتە ھەرماو

سێناتۆرێکی ئەرژەنتینی پێشنیاری چاپ کرانی وێنەی «دییەگۆ مارادۆنا» ئەفسانەی کۆچکردووی تۆپی پێی ئەرژەتنینی لە سەر دراڤە تازەکانی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مارادۆنا» کە تیپی نیشتیمانیی ئەرژەنتینی لە ساڵی ١٩٨٦ گەیاندە پلەی پاڵەوانەتی، دوو حەوتە لەمەوبەر لە تەمەنی ٦٠ ساڵی دا لە بەر نەخۆشیی دڵ ماڵئاوایی لەژیان کرد.

«نۆرما دۆرانگۆ» سێناتۆری ئەرژەنتینی لەم دواییەدا پرۆژەیاسایەکی چاپ کرانی وێنەی «مارادۆنا» لە سەر دراڤی ١٠٠٠ پێزۆیی کە باڵاترین ئاستی دراڤی درسەی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمارث پێشکەشی کۆنگرەی ئەرژەنتین کردووە.

لەم گەڵاڵەیەدا سیمای «مارادۆنا» لە سەر لایەک  وێنەی ناودارترین گۆڵیشی لە سەر لایەکی دیکەی دراڤەکە چاپ دەکرێت.

ئەم سێناتۆرەی ئەرژەنتین پێشتریش پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە وێنەی «مارادۆنا» لە سەر پوولەکانی یادمان بنەخشێندرێت.

ئەم نوێنەرە ئافرەتەی ئەرژەنتین لەم بارەیەوە وتوویەتی: خۆ تەنیا ئەوە نییە بەم کارە ڕێز لە گرینگترین ئەفسانەی خۆمان بگرین، بەڵکو ڕەھەندە ئابوورییەکەشمان لا گرینگە، وا ھەست دەکەین کاتێک گەشتکاران سەردانی ئەرژەنتین دەکەن پێیان خۆشە وەک یادگارێک «مارادۆنایەکیش» لەگەڵ خۆیاندا ببەنەوە.