مردنی یاریزانێکی تر دنیای تۆپی پێی سەرسام کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390207-مردنی_یاریزانێکی_تر_دنیای_تۆپی_پێی_سەرسام_کرد
«پائۆلۆ ڕووسی» ھێرشبەری پێشووی تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا کە ناسناوی ئاغای گۆڵی موندیاڵی ١٩٨٢ی لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کرد بوو، لە تەمەنی ٦٤ ساڵی دا لە بەر نەخۆشی ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 10:01 Asia/Tehran
  • مردنی یاریزانێکی تر دنیای تۆپی پێی سەرسام کرد

«پائۆلۆ ڕووسی» ھێرشبەری پێشووی تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا کە ناسناوی ئاغای گۆڵی موندیاڵی ١٩٨٢ی لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کرد بوو، لە تەمەنی ٦٤ ساڵی دا لە بەر نەخۆشی ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە «گازتا دێلا سپۆرت»، دوابەدوای ژیانئاوایی «پائۆلۆ ڕووسی» ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتالیا، جیھان جارێکی تر سەرسام بوو.

«ڕووسی» دوای نەخشاندنی گۆڵی سەریەتیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئیتالیا لە بەرامبەر ئاڵمانیا لە فیناڵی مۆندیاڵی ١٩٨٢ بوو بە ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەکەی.

«ڕووسی» ھەروەھا بە تێکڕایی لە ساڵی ١٩٧٧ ھەتا ١٩٨٦ لە ٤٨ یاری دا بۆ تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا چووە مەیدانەوەو توانی ٢٠ گۆڵ بنەخشێنێ.

«ڕووسی» لە تەمەنی ٦٤ ساڵاندا لە ڕومی پێتەختی ئیتالیا لە بەر نەخۆشیی ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.