کانونی یه‌که‌م 11, 2020 15:48 Asia/Tehran
  • گەورە ڕاھێنی «ئانتۆرپ»ی بەلژیکا: «بەیرانوەند» لە بەرامبەر «تاتێنھام» باش یاریی کرد

گەورە ڕاھێنی «ئانتۆرپ»ی بەلژیکا وێڕای ستایش کردنی یەکەم بەشداریی «بەیرانوەند» لە یاری لەگەڵ «تانتێنھام» دا وتی: بە جوانی یاریی کردو شیاوەتیی بەشداری لەو یارییەی دا ھەبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیڤان لێکۆ» دوای شکست ھێنانی «ئانتۆرپ» لە بەرامبەر «تاتێنھام» دا سەبارەت بە کاردانەوەی «عەلیڕەزا بەیرانوەند»ی گۆڵپارێزی ئێرانی لەو یارییەدا وتی: «بەیرانوەند» بە جوانی یاریی کردو شیاوەتیی ئەوەی ھەبوو کە لە دەروازەی «ئانتۆرپ» دا بوەستێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە «بەیرانوەند» توانایی ھونەری و تەکنیکیی زۆری ھەیە، وتیشی: ئەمە تاوانی ئەو نییە کە ئێمە لە «ئانتۆرپ» دا دوو گۆڵپارێزی یەکەممان ھەیە، لەگەڵ ئەمەش دا نامەوێ لە یارییەکەی «بەیرانوەند» لە بەرامبەر «تاتێنھام» چیرۆکێکی گەورە ساز کەم.

گەورە ڕاھێنی «ئانتۆرپ»ی بەلژیکا وتیشی: تەوژمێکی زۆر لە سەر «بەیرانوەند» بوو بە تایبەت لە لایەن ئێرانییەکانەوە. دەبێ لەگەڵیاندا بساچێ، بەڵام ئێمە نابێ بکەوینە ژێر کاریگەریی ھیچ بڕیارێکەوە.

تیپی تۆپی پێی «ئانتۆرپ»سەرباری درەوشانەوەی گۆڵپارێزە ئێرانییەکەی بە دەرەنجامی دوو بە سیفر لە بەرامبەر «تاتێنھام» شکستی ھێناو وەک تیپی دووھەم گەییشتە قۆناغی دواتری ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا

سەرپەیڤ