کانونی یه‌که‌م 11, 2020 16:08 Asia/Tehran
  • قەتەرو عەرەبستان خەنیمەکانی دواتری تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێرانن لە کاپی ئاسیادا

تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لە پەنجەرەی سێھەمی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی کاپی ئاسیا بۆ قەتەرو عەرەبستان دەچێتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی جیھانیی باسکە دوای بەرپا کردنی چڕی پەنجەرەی دووھەمی کێبەرکێکانی باسکەی ھەڵبژاردەی کاپی ئاسیای ٢٠٢١، بڕیاری دا پەنجەرەی سێھەمیش کە دوایین پەنجەرەی ئەم کێبەرکێیانە دێتە ئەژمار، ھەر بەم شێوازەو بە چڕی بەڕێوە بەرێت.

ئا بەمجۆرە کێبەرکێکانی تاقمەکانی یەکەم و سێھەم لە «کلارک»ی «فیلیپین»، کێبەرکێی تاقمی دووھەم لە «تۆکیۆ»ی «ژاپۆن»، کێبەرکێکانی تاقمەکانی چوارەم و پێنجەم لە «مەنامە»ی «بەحرەین» و کێبەرکێکانی تاقمی شەشەم کە تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێرانیشی تیادایە بە میوانداریی «دەوحە» بەڕێوە دەچێت.

پەجەرەی سێھەمی یارییەکانی ھەڵبژاردەی کاپی ئاسیای ٢٠٢١ لە سیھەمی ڕێبەندان ھەتا سێھەمی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت و تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لەم پەنجەرەیەدا لەگەڵ تیپەکانی عەرەبستانی سەعودی و قەتەر یاری دەکات. تیپی نیشتیمانیی باسکەی ئێران لە پەنجەرەی دووھەمی کاپی ئاسیا لە بەرامبەر عەرەبستاندا سەرکەوتنی مسۆگەر کردو کەچی لە بەرامبەر سووریادا یارییەکەی دۆڕاند.

سەرپەیڤ