کانونی یه‌که‌م 12, 2020 23:50 Asia/Tehran
  • بە ھەوڵی خاتونێکی کورد ، زەعفەران لە مەھاباد رەنێوھات

کەژاڵ بۆکانی یەکەم خاتونی زەعفەرانکاری مەھابادیە کە لە ساڵی رابردووەوە لە مەزرای براکەی دا دەستی داوەتە بەرھەمھێنانی ئاڵتوونی سوور ( زەعفەران) و ئەمساڵ توانی بەروبوومەکەی بچنێتەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، خاتو کەژاڵ بۆکانی توانی لە قۆناغی یەکەم دا لە ھەزار میتری دووجا و لە قۆناغی دوھەم دا لە یەک ھیکتاردا ، زەعفەران داچێنێ و توانیویەتی لە مەزراکەی خۆی زیاتر لە 500 گڕەم زەعفەران بچنێتەوە . 

کەژاڵ خان درچووی وەرزشە و راھێنەرێکی وەرزشیە و لە رووی ھۆگری خۆیەوە رووی کردووەتە چاندنی زەعفران و بە نیازە بە کڕینی ئامێری تایبەتی کشتوکاڵ بەشێوەی پرۆفشناڵ روو بکاتە ئەم کارە . 

 زەعفەران ، زۆر بە نرخە و لە ئێران لە رۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بەرھەمدێ . 

 

 

سەرپەیڤ