دەسپێکی پێشبڕکێکانی شەترەنجی خوێندکارانی ئاسیا بە میواندارەتیی تاران لە سبەینێوە
کانونی یهکهم 13, 2020 08:34 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی شەترەنجی ئۆنلاینی خوێندکارانی ئاسیا بە میواندارەتیی ھێمایی تاران بە ئامادەبوونی 13 وڵات لە سبەینێ دوشەممەوە دەستپێدەبێ .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، پێشبڕکێکانی شەترەنجی خوێندکارانی ئاسیا لە 14 تا 29 ی دیسامبر بە ھاریکاریی فێدراسینی شەترەنجی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ئۆنلاین لە دوو بەشی پیاوان و ژنان بەڕێوەدەچێ .
بە پێی ئەم راپۆرە چین ، مالزیا ، ئەندوونزی ، مەغولستان ، قرقیزستان ، قەزاقستان ، سەنگاپوور ، سریلانکا ، عومان ، تایلەند و لوبنان ئەو وڵاتانەن کە لە گەڵ خوێنداکارانی شەترەنج بازی ئێران رکابەری دەکەن .