١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە ٣١ەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390294-١٨_گرووپی_شانۆ_گەییشتوونەتە_٣١ەمین_فێستیڤاڵی_شانۆی_کوردستان
بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان وتی: ١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی سی و یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگایی و کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز پێکەوە کێبڕکێ دەدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2020 05:19 Asia/Tehran
  • ١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە ٣١ەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردستان

بەرپرسی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان وتی: ١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی سی و یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی پارێزگایی و کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز پێکەوە کێبڕکێ دەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەیدوڵڵا ڕوستەمی ڕایگەیاند: سی و یەکەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە هونەرییە بە پاڵپشتیی شارەوانی سنە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناوەندی پارێزگا بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی گشتیی ئیرشادی ئیسلامی کوردستان  رایگەیاند : بە گشتی ١٨ گرووپی شانۆ گەییشتوونەتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی پارێزگایی شانۆ کە شاری سنە بە ٩ گرووپەوە زیاترین بەشداربووی هەیە.