کانونی یه‌که‌م 16, 2020 14:57 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز لە ھەرێمی کوردستان یاریزانێکی بەئه‌زمونی بەرەو‌ ڕیزه‌کانی خۆی گواستەوە

«وریا کامه‌ران» ئەو یاریزانە بە ئەزموەنەیە کە لە ئێستادا لە ڕیزی یاریزانانی یانەی نەورۆز یاری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز، یاریزانێکی ئه‌زمونداری گواسته‌وه‌ ڕیزه‌کانی و بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌رگری له‌ درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌کات.

«وریا کامه‌ران» یاریزانی پێشووی هیڵی ناوه‌ڕاست و ئیرتکازی یانه‌کانی هه‌ولێر و برایه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ڕووی له‌ یانه‌ی نه‌ورۆز کردووەو رۆژی سێشه‌ممه‌ش یه‌که‌م  مه‌شقی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجامدا.

«وریا» پێشتر له‌ ڕیزه‌کانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی عیراق یاریی کردووه‌و له‌م وه‌رزه‌ش له‌ ڕیزه‌کانی نه‌ورۆز بۆ خولی پله‌یه‌ک و جامی عیراق و خولی نایابی کوردستان یاریی ده‌کات .

سەرپەیڤ