قەتەر دەبێتە میوانداری کێبەرکێکانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٣٠
بە ڕەزامەند بوونی ئەندامانی کۆگەی ئەنجومەنی ئولەمپیکی ئاسیا، قەتەر وەک میوانداری کێبەرکێکانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٣٠ ھەڵبژێردرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، کۆگەی ئەنجومەنی ئولەمپیکی ئاسیا ڕۆژی چوارشەممە لە دەنگ وەرگرتنێکدا کە لە بەر تەگەرەی تەکنیکیی سیستێمی دەنگوەرگرتنی ئلێکترۆنی کێشەی زۆریشی لێ کەوتەوە، سەرەنجام لە پاش دەنگوەرگرتنێکی دەستی لە سەر ئەوە کۆک بوون کە قەتەر بکرێت بە میوانداری کێبەرکێکانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٣٠.
ئەم کۆگەیە بە پەیامی ڤیدیۆیی «تۆماس باخ» سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک دەستی پێ کرا.
دوای تاوتوێ کرانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی جۆربەجۆرو ڕاپۆرتی نوێنەرانی کل کراوی ئەنجومەنی ئۆلەمپیکی ئاسیا بۆ دوو وڵاتی کاندید لە مەڕ لێکدانەوەی مسۆگەراتیان، لە نێوان وڵاتانی قەتەرو عەرەبستان لە ئەنجام دا قەتەر وەک میوانداری بیست و یەکەمین خولی کێبەرکێکانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٣٠زەڵبژێردراو ئینجا عەرڕەبستانیش بە فەرمی بوو بە میوانداری کێبەرکێکان بۆ ساڵی ٢٠٣٤.