کانونی یه‌که‌م 17, 2020 15:53 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «یەلدا، یەکانگیربوونی ناوچەیی» بەڕێوە دەچێت

لە ئاراستەی ڕێزنان لە کەلەپووری ونکراوی ناوچەی «ئێکۆ» کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «یەلدا، یەکانگیربوونی ناوچەیی» بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ئەم کۆبوونەوەیە بە ھاریکاریی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دامەزراوەی «سەعدی» ڕۆژی شەممە ١٩ی دیسامبەر کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی تاران بە شێوەی ئۆنلاین بەپا دەکرێت.

لەم کۆبوونەوە ئۆنلاینەدا «سەروەر بەختی» سەرۆکی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی «ئێکۆ»، «غوڵامعەلی حەداد عادڵ» سەرۆکی دامەزراوەی «سەعدی»، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «عەبدولغەفوور لیوال» باڵوێزی ئەفغانستان لە ئێران، «نیزامەددین زاھیدی» باڵوێزی تاجیکستان لە تاران، «ئاوازبەبیگ عەبدۆڕڕەزاق» باڵوێزی کۆماری قڕقیزستان لە ئێران و «ئەحمەد پاکەتچی» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی «یۆنێسکۆ» ڕوانگەکانی خۆیان لە ئاراستەی ڕێزنان لە کەلەپووری وتکراوی دەڤەری شارستانیەتی «ئێکۆ» لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «یەلدا، یەکانگیربوونی ناوچەیی» شی دەکەنەوە. 

ھۆگرانی ئەم ئاھەنگە دەتوانن لە ڕێگای  لینکی  «https://meeting.atu.ac.ir/ch/ecieco»  بەشداریی کۆبوونەوەکە  بکەن. 

سەرپەیڤ