کانونی یه‌که‌م 18, 2020 16:02 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی فیلمێکی ئێرانی لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ھیندوستان

کورتە فیلمی « ڕووداوێکی چکۆلە» خەڵاتی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی ھیندوستانی وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا،کورتە فیلمی «ڕووداوێکی چکۆلە» بەرھەمی «سەیید مورتەزا سەبزقەبا» خەڵاتی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی ھیندوستانی مسۆگەر کرد.

فیلیمی « ڕووداوێکی چکۆلە» بەر لەمە جیا لە بەشداری لە بەشی کێبەرکێی کۆڕەجێژنە جۆربەجۆرە نیشتیمانی و نێونەتەوەییەکان، خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی«Job Film Days»ی ئیتاڵیا و ھەروەھا خەڵاتی کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلمی «Avalonia»ی ئەمریکای بردبووەوەو لە یەکەم فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی «FFTG Awards» ئەمریکاش دا ببوو بە کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلم.

دووھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی ھیندوستان ١٨و ١٩ی دیسامبەری ٢٠٢٠ی زایینی لە ھیندوستاندا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ