ئەمڕۆ لە دەوحەی قەتەر : پێرسپۆلیسی ئێران و ئۆڵسان ھیۆندای کۆریای باشوور لە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا
ھەردوو یانەی پێرسپۆلیسی ئێران و ئۆڵسان ھیۆندای کۆریای باشوور ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە یاری کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2020 بەڕێوەدەبەن .
ھەردوو یانەی پێرسپۆلیسی ئێران و ئۆڵسان ھیۆندای کۆریای باشوور بۆ دوھەمین جارە لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیادا ئامادە دەبن .
ئەمڕۆ سورپۆشانی ئێرانی بە دوای راونانی بەورە کۆریەکان دا دەبن . راھێنەری یانەی پێرسپۆلیس ، یەحیا گوڵ محەمەدی یە .
کیم دۆ ھون راھێنەری 50 ساڵەی کۆریایی بیرەوەریەکی خۆشی لە یاری لە گەڵ تۆپی پێی ئێران نیە چونکە لە دۆڕانی قورس و مێژوویی 6 بە 2 ی کۆریای باشوور لە بەرامبەر ئێران دا ھەبوو و گۆڵی دوھەمی یانەکەی لێدا .
پێرسپۆلیسی ئێران و ئۆڵسان ھیۆندای کۆریای باشوور ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 15:30 بە کاتی تاران لە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگەی ؛ الجنوب ؛ ی شاری دەوحەی قەتەر رووبەڕووی یەک دەبنەوە .