تایبەتە بەرنامەی شەوی چلە، یەلدای هەناران
ئەمساڵیش کەناڵی سەحەری کوردی لە شەوی چلە لەگەڵتانە بۆ پێشکەشکردنی تایبەتە بەرنامەیێک بەم بۆنەوە.
ئەمساڵ تاقە میوانی کۆڕی بنەماڵەی بینەران، بەس کەناڵی سەحەرە و تەواو لەگەڵتانین بە بەرنامەیێکی هەمەڕەنگ بە نێوەڕۆکێکی شاد گۆرانی و کلیپی کوردی، ڕاپۆرتی جەماوەری، وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ستافی دەرمان لە خەستەخانەکان، پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنەماڵەکان لە ڕێگەی سکایپ، کبێەرکێی گۆرانی وتن، ڕادیۆ یەلدا، شەوی چلە لە شیعری شاعیران، ئەمانە و وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەیێکی فارسی هۆگری مامۆستا حەسەن زیرەک و مۆسیقای کوردی چەند بەشێکی ئەم بەرنامەیەن ئێوەی خۆشەویست شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی تاران و ۹:۳۰ی شەو بە کاتی هەولێر بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک لە کەناڵی سەحەری کوردیەوە وەرمان گرن.
دەرهێنەر و ئامادەکار :
ئەسعەد خۆشگۆوار
کاتی بڵاوبوونەوە :
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی تاران و ۹:۳۰ی شەو بە کاتی هەولێر