کانونی یه‌که‌م 20, 2020 17:39 Asia/Tehran
  • ئاسەوارێکی مێژوویی 2800 ساڵەی بۆکان لە سویسڕاوە گەڕێندرایەوە ئێران

وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە خشتە ڕەنگ کراوەکانی تەپۆڵکەی قەڵایچی بۆکان کە لە وڵاتی سویسڕا بوون، گەڕێندرایەوە ئێران.

ە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر مونسان ڕایگەیاند: 49دانە خشتی ڕەنگ کراو کە لە تەپۆڵکەی قەڵایچی بۆکان دۆزرابوونەوە و لە سەرەتای  شۆڕشی ئیسلامیی  ئێران برابوونە دەرەوەی وڵات و لە سویسڕا بوون، دوای شوێنگیری پێویست گەڕێندرانەوە ئێران.

ئەو کۆمەڵە خشتە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی حەوت و هەشتی پێش زایین و لە تەپۆڵکەی قەڵایچی بۆکان دۆزراونەتەوە، 8 ساڵ لەمەوپێش لەلایەن بنەماڵەیەکی ئێرانییەوە لە سویسڕا بۆ فرۆش دانرابوون، کە بە بەدواداچوونی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و باڵوێزخانەی ئێران لە سویسڕاوە گەڕێندرانەوە ئێران و بڕیارە لە پیشانگایەک لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئیران بخرێتە بەرچاوی بینەران.

سەرپەیڤ