کانونی یه‌که‌م 21, 2020 08:33 Asia/Tehran
  • داوادەکرێت تەرمی مارادۆنا مۆمیایی بکرێت

ئەگەر هەیە لەسەر بەرپرسیاریەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین تەرمی مارادۆنا لە گۆڕ دەربهێنرێت و بڕیاری مۆمیاکردنی بدرێت.

مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان، لە کۆتا وەسیەتیدا داوایکردووە جەستەی مۆمیا بکرێت، بە ماتیاس مۆرلای پارێزەری ڕاگەیاندووە، ” دەمەوێت هاوشێوەی ڤلادیمێر لینینی سەرکردەی ڕووسیا مۆمیا بکرێم”

جەستەی ڤلادیمێر لینین لە ساڵی 1924وە مۆمیاکراوە و لە مەیدانی سوور لە مۆسکۆ نمایشکراوە و تاوەکو ئێستاش خەڵکی وڵاتەکە و دەرەوەی ڕووسیاش سەردانی دەکەن.

بیرۆکەی مۆمیاکردنی جەستەی مارادۆنا لەلایەن ماریۆ پۆدری پارێزەری ڤیرۆنیکا ئۆجیدای هاوسەرییەوە بە فەرمی کراوە، دەیانەوێت لە گۆڕستانی بیلا ڤێستا لە گۆڕەکەی دەریبهێننەوە.

لەم بارەیەوە دەڵیت، ” مارادۆنا لەگەڵ براکانیشی باسی لەم بابەتە کردووە، دەمانەوێت مەزارگەیەکی تایبەتی بۆ بونیادبنێین تاوەکو هەوادارانی بتوانن سەردانی بکەن”.

پارێزەرەکە دووپاتیدەکاتەوە، پێشنیاز و داواکارییەکەیان ئاڕاستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین کردووە، دەشیانەوێت تێچووی ئەم کارە لە ئەستۆی فیدراسیۆنەکە بێت وەک ڕێزلێنانێک لە ئەفسانەکە.

سەرپەیڤ