وەزیری کەلەپوری فەرهەنگیی ڕایگەیاند: ئێران ڕێوڕەسمی شەوی چلە تۆماری جیهانی دەکات
کانونی یهکهم 21, 2020 13:00 Asia/Tehran
وەزیری کەلەپوری فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی وتی: دۆسیەی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا (چلە) ڕێگای جیهانی بوونەوە دەپێوێت و لە هەوڵداین تا شەوی یەڵدای ساڵی ٢٠٢١ تۆماری جیهانی بکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر موونسان، ڕایگەیاند: دوو دۆسیەی میراتی فەرهەنگی لەوانە هونەری نیگارکێشی(مینیاتۆر)ی هاوبەشی نیوان ئیران و سێ وڵاتی دیکە و رێوڕەسمی ئایینی کڵێسەی تادئۆسی پیرۆز (قەرەکڵێسە) لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئەرمەنیا تۆماری جیهانی کران.
ناوبراو گوتیشی : هەر لەو پێوەندیەدا لە هەوڵداین کە ڕێوڕەسمی شەوی یەڵداش لە یۆنێسکۆ تۆماری جیهانی بکەین.
مونسان وتیشی: دۆسیەی شەوی چلە پێوەندی بە هەموو گەلی ئێرانەوە هەیە و ناتوانین مێژوویەکی بۆ دیاری بکەین و پێوەندی بە فەرهەنگ و جوگرافیای ناوچەکەوە هەیە .