کانونی یه‌که‌م 21, 2020 14:56 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید چووە پێشەنگی یانەکانی ئیسپانیا

لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی یانەکانی ئیسپانیا و لە هەفتەی 14ی ئەو خولەدا یانەی ئیبار لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ پێ دۆڕاند.

لە خولەکی 6ی یارییەکەدا کەریم بەنزیما گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی 13ی یارییەکەدا لۆکا مۆدریچ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد، دوای ئەم دو گۆڵە گارسیا کیکی گۆڵێکی بۆ ئیبار تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ کۆتایی هات، لە نیوەی دوەم و لە خولەکی 92 لۆکاس ڤاسکێز گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکلا کردەوە.

بەم بردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ و هاوشانی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگی یانەکانی ئیسپانیان گرتوە، بەڵام تیمەکەی سیمیۆنی دو یاریی کەمتری ئەنجانمداوە.

زیدانیش دوای یارییەکە وتی " ئەوەی بەنزیما دەیکات شتێکی زۆر تایبەتە ، یەکلاکەرەوەیە ، تەنیا گۆڵ ناکات ، لەستایلی ئێمەدا زۆر گرنگە ، کاتێک گۆڵ تۆمار دەکات زۆر باشترە، بەڵام ئەگەر گۆڵشی نەکرد ئەو هەر گرنگە بۆ یانەکە"لە بارەی گرتەکەی ڕامۆسەوە زیدان دەڵێت "من نەمبینی ، بەڵام ئەوە ناوبژیوانە بڕیار دەدات ، وەک هەمیشە باسی ناوبژیوان ناکەم ، ئەگەر فیکەی لێنەدا ، مانای وایە ئەوە پەنالتی نییە".

سەرپەیڤ