سلێمانی دوایین قۆناغی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نج بەڕێوە دەبات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i390648-سلێمانی_دوایین_قۆناغی_پاڵه_وانێتی_شه_تڕه_نج_بەڕێوە_دەبات
یه‌کێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق به‌ هاوکاریی‌ لقەکەی‌ لە شاری‌ سلێمانیی‌ ھەرێمی کوردستان دوایین قۆناغی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بەڕێوە د ەبات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 08:41 Asia/Tehran
  • سلێمانی دوایین قۆناغی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نج بەڕێوە دەبات

یه‌کێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق به‌ هاوکاریی‌ لقەکەی‌ لە شاری‌ سلێمانیی‌ ھەرێمی کوردستان دوایین قۆناغی‌ پاڵه‌وانێتی‌ بەڕێوە د ەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی وەرزشیی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی‌ یه‌کێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تره‌نجی‌ عێراق و به‌ هاوکاریی‌ لقی‌ سلێمانیی‌ ئەم یه‌کێتیه‌ و ھەروەھا یانه‌ی‌ وه‌رزشیی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ ڕۆژانی‌٢٤/ ١٢/ ٢٢٠ ھەتا  ١/ ١/ ٢٠٢١ قۆناغی‌ کۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام ده‌درێت .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ «ئه‌سعه‌د ئیسماعیل» جێگری‌ سه‌رۆکی‌ یه‌کێتیی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق له‌ لێدوانێکدا وتوویەتی:‌ یه‌کێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق به‌ هاوکاریی‌ لقی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و یانه‌ی‌ وه‌رزشیی‌ پێشمه‌رگه‌ ، له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یارییه‌کانی‌ دوا قۆناغی‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ ئه‌نجام ده‌دات که‌ ماوه‌ی‌ نۆ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .

جێگری‌ سه‌رۆکی‌ یه‌کێتیی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش داوە که‌ ده‌ستپێکی  یه‌که‌م یاری‌ له‌ کاتژمێر ٣ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ٢٤ ی مانگی‌ ١٢ ده‌بێت و دوا خولی یارییەکانیش دەکەوێتە ساڵی تازەی زایینی واتە ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ١/ ١/ ٢٠٢١ی زایینی.

«ئه‌سعه‌د ئیسماعیل» باسی ئەوەشی کردووە کە ئە‌م قۆناغه‌ ده‌ یاریزانی‌ پڕ ئه‌زموون و پاڵه‌وانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تێیدا به‌شدار‌ن و ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌کدی‌ ده‌بنه‌وه‌ ھەتا پێکهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ دیاری‌ بکرێت و‌ هه‌ر یاریزانێک نۆ یاری‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجام ده‌دات.